هەردوو فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەرەی تورکمانی بایکۆتی کۆبوونەوەی نا ئاسایی پەرلەمانی کوردستانیان نە کرد.
ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی دوای به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی نێوان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستانیدا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " مه‌رجی ئێمه بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كه‌دا بونی ته‌وافوقی نیشتیمانی بون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی ئه‌و ته‌وافوقه‌وه بڕیارماندا به‌شداری دانیشتنه‌كه نه‌كه‌ین".
هاوکات فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بون به كۆده‌نگی نیشتمانی په‌رله‌مان كارا‌و ئاسایی بكرێته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه راوێژ به‌هه‌مو فراكسیۆنه‌كان بكرێت و به‌رنامه‌ی كار به‌شێوه‌ی یاسایی و رێكاری خۆی دابنرێت".
بزووتنەوەی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " پێویست بو یه‌كه‌م خاڵی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (64)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت كه تایبه‌ته به پاشه‌كه‌وتی موچه".
فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی جەختی لەوەش کردوەتەوە، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێویستی به كۆده‌نگی نیشتمانی هه‌یه.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆی بە بەشداری فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و شیوعی و سۆسیالیست سازکرد، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەرەی تورکمان و بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.