مەلا بەختیار: بە بارزانیمان ڕاگەیاندوە دەبێت رەچاوی دەستپێشخەری وڵاتان بکرێت

نوسینگەی لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی ڕوونکردنەویەکی سەبارەت بە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "بارزانیمان ڕاگەیاندوە دەبێت رەچاوی دەستپێشخەری وڵاتان بکرێت".

لە ڕوونکردنەوەکەی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی هاتووە "یەكێتی پێوایە لەبەر بارودۆخی جیهان و ناوچەكەو عیراق و كوردستان و رەچاوكردنی دەستپێشخەرییەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان و دەوڵەتانی دۆست پێویستەو لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلەكەمانە".

دەقی ڕوونکردنەوەکە:
روونكردنەوەیەك لە راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك-ەوە

راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێری: میدیاكان بەناوی بافڵ تاڵەبانییەوە بڵاویانكردۆتەوە گوایە یەكێتی و پارتی لەسەر دواخستنی ریفراندۆم و قبوڵكردنی بەدیلی نەتەوەیەكگرتووەكان رێكەوتون ئەم هەواڵە بە هەڵە بڵاوكراوەتەوە

راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێری:  راستییەكەی ئەوەیە كە یەكێتی پێوایە لەبەر بارودۆخی جیهان و ناوچەكەو عیراق و كوردستان و رەچاوكردنی دەستپێشخەرییەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان و دەوڵەتانی دۆست پێویستەو لەخزمەتی بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلەكەمانە

راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێری:  ئەم بۆچوونەمان سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە روانگەی پەرۆشیەوە بە بەرێز مەسعود بارزانی و مەكتەبی سیاسی پارتی ووتووە



PM:06:16:23/09/2017