روونكردنەوەیەك لەسەر دوورخستنەوە بەرپرسێكی یەكێتی بڵاودەكرێتەوە
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌نگۆی دورخستنه‌وه‌ی ئاسۆ مامه‌ند له پۆسته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: له‌چه‌ند په‌یج و سایتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه به‌ڕێز ئاسۆ مامه‌ند له لێپرسراوێتیی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك دوور خراوه‌ته‌وه، به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نیین سه‌رتاپای ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه و، ئێستا به‌ڕێزیان له ئه‌ركی رێكخراوه‌یی خۆیدایه.
AM:09:49:24/09/2017