مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری سلێمانی
ده‌نگیدا، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و ئه‌م ریفراندۆمه‌ی به مافی ره‌وای كورد ناوبرد".
مه‌لا به‌ختیار له وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ئه‌مرۆ رایانگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ریفراندۆمه ببێته
هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ توركیا رووبه‌ڕووی ده‌وه‌ستینه‌وه" گووتی: "ئیمه‌ش
ئه‌و قسه‌یه‌مان پێباشه و نه‌ك نابینه هه‌ڕه‌شه به‌ڵكو له سه‌رده‌می حوكمی فیدراڵی
هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه باشتر ده‌توانین پێكه‌وه كار بكه‌ین".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ و ئه‌وه‌ی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ
سه‌ریان، نه‌بوونی ئازادی و دیموكراسییه له وڵاته‌كانیاندا".