حکومەتی هەرێم ١١٩٧ کەس دادەمەزرێنێت

لەسەر پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، حکومەتی هەرێم ١١٩٧ دەرچووی یەکەم و دووەم و سێیەیمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دادەمەزرێنێت.

لە راگەیاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بۆ سپی نێردراوە هاتووە"    لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پێویستی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و لەسەر پێشنیاری وەزاریتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی , بڕیاردرا بەدامەزراندنی دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی ,  ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥), لەسەرئاستی پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان (١١٩٧) دەرچووە , لەسەر میلاکی هەمان زانکۆ و پەیمانگاکانی خۆیان , بەمووچەو ناونیشانی شایستە بەپێی بڕوانامەکانیان لە رکەوتی دەسبەکاربوونیان" .

  لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە "بەپێی نووسراوێک کەواژۆی بەڕێز (نێچرڤان بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرەو, ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کراوە , بڕیاردراوە بەدامەزراندنی ئەوژمارەیە لە دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی زانکۆو پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان" .

  هەروەها هاتووە" بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەمانگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەڵدەستن بەدابینکردنی بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان".
  



PM:03:57:26/09/2017