مه‌لا به‌ختیار: ئاراسی شێخ جەنگی هیچ پۆستێكی سیاسی و ئه‌منی له‌ناو یه‌كێتی نیه
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆیان له‌پشت پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه له‌گه‌ڵ به‌غدادده‌بێت بدرێنه دادگا.
مه‌لا به‌ختیار بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا( كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی)ڕازی بوین كه وه‌فدمان بچێته به‌غداد و به‌پێی ده‌ستور كێشه‌ی كه‌ركوك و كێشه‌كانی ترمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین وه مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمیش وه‌ك دۆسییه‌ك له‌ناو مێژوودا باس بكرێت و ببێته ڕابردوو نه‌ك مه‌رجمان ئه‌وه بێت كه ڕیفراندۆم بمێنێت یا ئامانجه‌كانی ڕیفراندۆم بپارێزین به‌ڕاستی ئه‌مانه نه‌مابوو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا."
مه‌لا به‌ختیار كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بوو له‌پێشتردا، بە دەنگی ئەمریکای وتووە "هه‌ستمان به‌و مه‌ترسیانه كردبوو له پێش ڕیفراندۆم له كوردستان و ته‌نانه‌ت پێشمان داگرت له‌سه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم و به‌دیلی هاوپه‌یمانان قبوڵ بكرێت".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بڕیاری بایكۆتكردنی ڕیفراندۆمی بدایه ئه‌وا مه‌ترسیه‌كان له ئێستا زۆرتر ده‌بون و لێكترازانی زیاتر له نێوان لایه‌نه‌كان دروست ده‌بوو ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیه كه سازانه نه‌ك لێكترازان".
سه‌باره‌ت به مه‌رجی پێش وه‌خته‌ی به‌غداد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم به‌ته‌واوه‌تی، مه‌لا به‌ختیار وتوویەتی "مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم له ئێستادا به‌ته‌نها بابه‌تێكی سیاسی نیه به‌ڵكو بابه‌تێكی جه‌ماوه‌رییه، ئه‌گه‌ر به‌غداد له گفتوگۆكاندا نیه‌تێكی جدی و باشی پیشاندا و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌پێی ده‌ستوری عێراقی جێ به‌جێ كرد ئه‌وا ڕیفراندۆم خۆی ئۆتۆماتیكی ده‌بێته به‌شێك له‌ڕابردوو و ئه‌و بابه‌ته قابیلی گفتوگۆكردنه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ڕازیبووه كه ڕیفراندۆم ببێته به‌شێك له‌ڕابردوو و كار به ئه‌نجامه‌كانی نه‌كات له‌حاڵه‌تی ڕێكه‌وتنی هه‌ولێڕ و به‌غداد و وتی"له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا به ئاماده‌بونی به‌ڕێز دكتۆر فواد مه‌عسوم و كاك مه‌سعود بارزانی ڕازی بوین كه وه‌فدمان بچێته به‌غداد و به‌پێی ده‌ستور كێشه‌ی كه‌ركوك و كێشه‌كانی ترمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین وه مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمیش وه‌ك دۆسییه‌ك له‌ناو مێژوودا باس بكرێت نه‌ك مه‌رجمان ئه‌وه بێت كه ڕیفراندۆم بمێنێت یا بیپارێزین یا ئامانجه‌كانی ڕیفراندۆم بپارێزین به‌ڕاستی ئه‌مانه نه‌مابوو له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا .
مەلا بەختیار ئاماژه به ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووكان ده‌كات و ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووكان خرابوه ڕوو ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك بوو،شه‌نگال و زومار و پردێی تێدا نه‌بوو،بڕیاربوو لیوایه‌كی مام جه‌لال بێته كه‌یوان له‌كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و به‌ریتانی نیشته‌جێ بكرێن و به‌هاوبه‌شی پۆلیسی فیدراڵی چاودێری دۆخی ئه‌منی بكه‌ن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی زیاتری به‌ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووكان دا‌و وتی"هه‌روه‌ها بڕیار درا وه‌فدێك سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن و به‌ده‌ستوری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌سه‌ر نه‌وتیش كێشه‌كان به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن به‌ڵام دوای(١٢)كاتژمێر به‌و خاڵانه‌ی به‌غداد ڕازی بوین هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك.
هەروەها هێرش كردنه سه‌ر كه‌ركوك به كاره‌ساتی جه‌رگبڕی مێژوویی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت به‌رنامه‌ی تر جگه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌ی دوكان بۆ كه‌ركوك له‌سه‌ری ڕازیبوین له ئارادا هه‌بوبێت ئه‌وا ده‌بێت بسه‌لمێنرێت و پاشان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆیان له‌پشت پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه له‌گه‌ڵ به‌غدادده‌بێت بدرێنه دادگا.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی قسه‌كانی (ئاراس شێخ جه‌نگی) ڕه‌تكردوه و وتی "كاك ئاراس هیچ پۆستێكی سیاسی و ئه‌منی له‌ناو یه‌كێتی نیه ته‌نها ئه‌وه‌یه برازای جه‌نابی مام جه‌لاله، وه ئه‌و ئاگاداری هیچ نیه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌می هه‌ڤاڵه‌كانی تر ببیبستێت، ئه‌گه‌رنا هیچ شتێكی ڕه‌سمی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكان پێنه‌وتراوه و ئاگای لێ نه‌بوه".
هاوکات ئاماژه‌ی به‌دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی دا له‌دوای ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك و وتوویەتی "وه‌ك پێویست نیه دۆخه‌كه،به‌ڵام دوێنێ كۆبونه‌وه‌مان هه‌بوه وه ئه‌مرۆش ئومێده‌وارین كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجامی باشی هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به داواكاری پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی بۆ كوردستان،مه‌لا به‌ختیار وتووەتی "ئه‌وه پێشنیاری ئێمه نیه وه‌ك یه‌كێتی،به‌ڵام هی هه‌رلایه‌نێك بێت ئه‌گه‌ر پێمان بڵێن،ده‌بێت مه‌كته‌بی سیاسی له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بریار له‌وباره‌یه‌وه بدات به‌ڵام بڕواناكه‌م بڕیاری به‌شداریكردن بده‌ین."
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌رباره‌ی ڕای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی(د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح)جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتوویەتی "بێگومان ئێمه هیچ لیستێك له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی په‌سه‌ند ناكه‌ین ئومێده‌وارین پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت كه من بۆ خۆم پێم وایه ماوه‌یه‌ك دواده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاوه به‌گیانی هه‌ڤاڵانه ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزمان به‌رهه‌م ساڵح چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
وتیشی"ناكرێت بێته‌وه ناو یه‌كێتی و لیستی جیای هه‌بێت،ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بێت ئه‌وا ئازاده لیستی جیاوازی هه‌بێت.
AM:10:29:23/10/2017