سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ئەجیندای کۆبوونەوەکەش ئاشکرادەکات.
دلێر ماوەتى، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکەش دەرچەیەک دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی "دانیشتنەکەى سبەینێ سەرەتایەکە بۆ بەدامەزراوەکردنى سیستمی بەڕێوەبەردنى هەرێم و دەرچەیەکە بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە".
ئاماژەی بەوەش کرد، دانیشتنەکە دەرچەیەکى یاسایی دەبێت و پەرلەمان دەرفەتى زیاتری دەبێت بۆ ئەوەى خۆی یاساکانى دەربکات و هەر خۆشى ئیمزایان بکات بۆئەوەى بەزووی جێبەجێبکرێن.