بۆ یەكەمجار چیای ئاسۆس لەسنوری قەزای ماوەت بۆردومان كرا

بەوتەی قائیمقامی قەزای ماوەتی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ یەكەمجار فڕۆكەیەکی نەناسراو بۆردوومانی چیای ئاسۆسی لە سنووری قەزای ماوەت کردووە

كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەتی سنووری شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە رووداوی وتووە: ئێوارەی رۆژی هەینی 3-11-2017 بۆ یەكەمجار، فڕۆكە بۆردوومانی شاخی ئاسۆسی سنووری قەزای ماوەتی كردووە‌، لە‌و شاخە هێزی چەكداری پەكەكە‌ و پژاك هەیە، پێدەچێت بۆردوومانەكان بەهۆی ئەوانەوە بووبێت.

لەبارەی ئەوەی فڕۆكەكان هی چ وڵاتێك بوون، قائیمقامی قەزای ماوەت گوتی "تاوەكو ئێستا بۆ ئێمە یەكلایی نەبووەتەوە، فڕۆكەکە ئێرانی بووە یان فڕۆکەی تورکیا".
قەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێڕە‌و 55 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانیەوە دوورە.



PM:12:09:05/11/2017