لاھوری شێخ جەنگی: دانوستانەکان بۆ مانەوەی ٣٦ بیرە نەوتە لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەیەک

 

لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ھێزەکانی پێشمەرگە دەگەرێنەوە ئەو شوێنانەی کەپێشتر لە ناوچە دابرێندراوەکان تیایدا جێگیرکرابوون و دەڵێت "ئەو رێککەوتنانەی لەئێستادا دەکرێت بۆ مانەوەی ٣٦ بیرە نەوتە لەژێر دەسەڵاتی  بنەماڵەیەک".


ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی دووەم، لەمیانەی بەرێوەچوونی مەراسیمی تایبەت بە چلەی ماتەمینی مام جەلال، لاھوری شێخ جەنگی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "میللەتەکەمان و تەواوی ھاولاتیانی ناوچە دابرێندراوەکان دڵنیا دەکەینەوە  ھێزی پێشمەرگە دەگەرێنەوە ئەو ناوچانەی پێشتر تیایدا جێگیرکراون".

دەشڵێت "ئەوەی روویدا لەو ناوچانە شکستێکی سیاسی سەرکردایەی سیاسی کوردە، بۆیە پێویستە دان بە خۆداگر بین".

لاھوری شێخ  جەنگی لەدرێژەی ووتەکانیدا ئەوەی خستەڕوو "ئەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی لەئێستادا دەگوزەرێت بۆ مانەوەی ئەو ٣٦ بیرە نەوتەیە لە ناوچە دابراوەکان کە داھاتەکەی دەچێتەوە ژێر دەستی بنەماڵەیەک، نەک گەرانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابراوەکان"

لەبارەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیەوە کە بریارە ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت لاھوری شێخ جەنگی ووتیشی لە دواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بریاری ھەڵوەشانەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دراوە  و  بۆ ئەو مەبەستەش دەستەیەکی نوێ ھەلدەبژێرێت تا کاتی بەستنی کۆنگرە و یەکێتی بەرێوەدەبن. 

لەبارەی  دانانی کادرانی گەنج بۆ دەستەی نوێی یەکێـتیش، لاھور شێخ جەنگی ووتیشی کۆنگرە بریاری کۆتایی لەبارەی کادرانی گەنج لە ریزەکانی یەکێتی لەداھاتوودا دەدات .



PM:06:04:10/11/2017