بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی
چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەو راگەیەندراوەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری
و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دەڵێت: له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی
دژی ئافره‌تاندا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه و
دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی كوردستانێكی
خاڵی له توندوتیژی و پێشێلكاری مافی ئافره‌تان.
باسی ئەوەشیکردوە: یه‌كێك له‌و توندوتیژییانه‌ی
ده‌یانه‌وێت ئه‌مساڵ تیشكی بخه‌نه سه‌ر، حاڵه‌ته‌كانی به‌شودانی كچانه له ته‌مه‌نی
خوار هه‌ژده ساڵیدا.
راشیگەیاندووە: پێویسته له خوار ته‌مه‌نی ١٨
ساڵییه‌وه خێزانه‌كان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه سه‌رقاڵی په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یاندن
و تێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی كچان و كوڕان بن بۆ قۆناغه‌كانی ئاینده‌ی ژیان و
هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه جۆراوجۆرانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه و ئاینده‌ی گه‌ل چاوه‌ڕوانیانه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتیی
سلێمانی به‌رنامه‌كانی لە ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
ئاشکراکرد، کە بریتی دەبێت لە به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری دژی زوو به‌شوودان
لە ٢٥ خوێندنگه‌ی ناو شاری سلێمانی و گەرمیان و شاره‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ
و ڕانیه، لەگەڵ به‌ڕێوه‌بردنی (دیداری نا بۆ توندوتیژی) له ڕۆژی ٢٩ی ١١ی
٢٠١٧ كه گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار بۆ ئافره‌تان و
پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.