وەزارەتی تەندروستی ژمارەی توشبوان بەئەیدز لەكوردستان ئاشكرادەکات

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، "26 حاڵەتی ئەیدز لەناو هاوڵاتیانی هەرێم تۆماركراوەو پێنج كەسیش بەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە".


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژە بەوەكراوە، "لەمساڵدا هیچ حاڵەتێكی ئەیدز لەنێو هاوڵاتیانی هەرێم تۆمارنەكراوە، ئەوەش جێگەی دڵخۆشیە كە هەوڵە جیهانیەكان سەركەوتوبون لەبەرەنگاربونەوەی كارای نەخۆشی ئەیدز لەجیهاندا".

سەبارەت بەئامارەكانی توشبوان لەهەرێم وەزارەتی تەندروستی جەختیكردەوە، "خۆشبەختانە لەهەرێم تائێستا ڕێژەی نەخۆشیەكە زۆر نزمە، لە 30 ساڵی ڕابردودا تەنها 26 حاڵەتی نەخۆشی ئەیدز لەنێو هاوڵاتیانی هەرێمدا تۆماركراوەو پێنج كەسیش بەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە".

سەبارەت بەئەمساڵی 2017ش تەندروستی ئاشكرایكردوە، "هیچ حاڵەتێكی ناوخۆیی لەنێو هاوڵاتیانی هەرێم تۆمارنەكراوە سەرباری ئەوەی تەنها لەمساڵدا 396 هەزارو 770 پشكنینی تایبەت بەڤایرۆسی كەمی بەرگری لەش (ئەیدز) ئەنجامدراوە".

ئەوەشی ڕونكردەوە، سەرباری ئەوەی هیچ هاوڵاتیەكی هەرێم توشی ئەیدز نەبوە، بەڵام توانیویانە 26 حاڵەتی هەڵگری ئەیدز لەبیانیەكاندا بدۆزنەوەو دەستبەجێش ڕەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش، تاوەكو كۆتایی ساڵی 2016 كۆی گشتیی توشبوان لەسەرتاسەری جیهان زیاتر لەجەوت ملیۆن كەسەو هەر لە 2016شدا زیاتر لەهەشت ملیۆن كەس توشبون و یەك ملیۆن كەسیش گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئەیدزەوە.



PM:12:21:30/11/2017