ڤیدیۆ.. لاهوری شێخ جەنگی هێرشێکی توند دەکاتە سەر بنەماڵەی بارزانی

لاهوری شێخ جەنگی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری ( زانیاری ) هێرشێکی توند دەکاتە سەر پارتی و بنەماڵەی بارزانی.
لەمەراسیمێکی تایبەت بە شەهیدانی یەکێتی لە دەڤەری راپەڕین، لاهوری شێخ جەنگی دەڵێت" ئەمجارەش راپەرینێک لەسەر دەستی ئێوە روودەدات".

ناوبراو وتی " ئێمە قوربانی ٤٢ ساڵ لەمەوبەرین کە لەساڵی ١٩٧٥ دووچاری ئاشبەتاڵیان کردین، رابەری ئاشتبەتاڵ رەخنەی لە ئەمەریکا دەگرت، کەچی دوای چووە ئەمەریکاو داوای پەنابەری کرد".

لاهوری شێخ جەنگی لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر پارتی کە سیفەتی خیانەتیا دەدەنە پاڵ، وتی " چۆن دەتوانم خیانەت لەکەرکوک بکەم، ئەو تۆمەتانە بێ بنەماو پووچەڵن، دەبێت بەڵگەی وا بخەمە روو کۆتایی بە ئەزاموونی ٤٢ ساڵە و واتە واتی حوکمی بنەماڵە بهێنم".
دەقی ڤیدیۆکە..  



PM:04:46:13/12/2017