هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه راگه‌یاند و دەڵێت "پێكهێنانى حكومه‌تێكی نوێی دیموكرات ده‌توانێت ببێته چاره‌سه‌ری بۆ كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی باشوری كوردستان".
جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" له‌میانه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى "ڕۆناهی تیڤی"دا رایگه‌یاند "ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری كوردستان پێشنیاری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییان قبوڵنه‌كرد، له جیاتی به بنه‌ماگرتنی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان خسته ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه به‌پێی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌ڕشت و خزمه‌تی خه‌ڵكیان نه‌كرد و گوێیان له كێشه‌كانی خه‌ڵك خه‌واند، له جیاتی ئه‌وه‌ی هاوكاری خه‌ڵك بكه‌ن هاوكاریی داگیركه‌رانیان كرد، به بۆچونی من ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی پێكبهاتایه كێشه‌كان به‌م شێوه‌یه قووڵ نه‌ده‌بوونه‌وه، له ئێستاشدا پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی دیموكراتی ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات".
جه‌میل بایك وتیشى "ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له باشور دروستبووه پێشبینییه‌كانی ئێمه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، پێشتر وتبوومان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له باشوری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت سوودی خه‌ڵكی به دواوه نابێت، ئه‌و سیاسه‌ته زیانێكی گه‌وره به گه‌لی كورد ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سیاسه‌ته نه‌ك ته‌نیا له باشور، به‌ڵكو زیانی به پارچه‌كانی دیكه‌ش گه‌یاندووه".
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خه‌ڵك ده‌بینێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا له باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت ناتوانێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات، ئه‌وه‌ی له پێش ریفراندۆم ئه‌نجامده‌درا، پاش ریفراندۆمیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو و هیچ نه‌گۆڕا، بۆیه خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت".
كابینه‌ی ئێستاى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014 دا به به‌شداری سه‌ره‌كی پێنج حزبی هه‌رێم "یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی" له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21 ی 9 ی 2013 پێكهێنرا.
رۆژى چوار شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 20 ى 12 ى 2017، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى به فه‌رمى كشانه‌وه‌ى وهزیرهكانيان له كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاند