جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای روونكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ده‌كات له‌باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردی له‌سه‌ر پسوڵه‌ی خۆراك، وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌یه‌كی بێ مه‌به‌ست بووه و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه رۆژی 28 ئه‌م مانگه ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نوسراوی ڕه‌سمی ژماره (م.ن/ 296) داوای له فه‌رمانگه‌ی پلاناندان و به‌دواداچونی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق كردووه روونكردنه‌وه بدات له‌باره‌ی هۆكاری به‌كارنه‌هێنانی زمانی كوردی له‌سه‌ر پسوڵه‌ی خۆراكی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه پێشێلكردنی ماده‌ی 4ی ده‌ستوری عیراقه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "هه‌مان رۆژ فه‌رمانگه‌ی ناوبراو به دوو نوسراوی جیا وه‌ڵامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی داوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له نوسراوی یه‌كه‌میاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه به‌هۆی نه‌بونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌كانی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌رێم و به‌بێ مه‌به‌ست زمانی كوردی له‌سه‌ر پسوڵه‌كان نه‌نوسراوه و په‌یوه‌ندییان كردوه به‌چاپخانه‌ی (نه‌هره‌ین) كه ئه‌ركی چاپكردنی پسوڵه‌كانی له ئه‌ستۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه و ته‌ئكیدیشیان كردوه كه ئه‌و داوایه بۆساڵانی داهاتو به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن".
نووسینگه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "له نووسراوی دووه‌مدا كه فه‌رمانگه‌ی پلاناندان و به دواداچون ئاراسته‌ی چاپخانه‌ی نه‌هره‌ین-ی كردووه تیایدا داوای لێده‌كات زمانی كوردی بۆ پسوڵه‌ی خۆراكی هاوڵاتیانی هه‌رێم له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك زیادبكرێت".