مووچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

نوسینگەی راگەیاندنی جەبار یاوەر، ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند " سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزەكانی 70 و 80 و ئەو ھێزانە دابەش دەكرێت كە مووچەیان وەر نەگرتووە".

لەو راگەیەندراوەدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا ھاتووە " پاش هەوڵو بەدواداچونی سات بەساتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ 16/1/2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 80 و 70 و تەواوی ئەو هێزانەی کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە خەرج دەکرێت".

مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لە ھێزەكانی پێشمەرگە دواكەووەو ناڕەزایەتییەکی گەورەی لەناو ئەو هێزانەدا دروستکردووە.



PM:05:38:15/01/2018