دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت

سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" نەوت دابەشکردن بەردەوام دەبێت و دوو مەڵبەندی ناوشاری سلێمانی نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە".

غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" نەوت دابەشکردن بەردەوامە، بەڵام کەمی ناردنی لەبەغداوە پرۆسەکەی خاو بڕوات بەڕێوە".

ناوبراو وتیشی " دابەشکردنی نەوت لەدەرەوەی پارێزگای سلێمانی تەواو بووەو ئێستا لە سلێمانیش دووو مەڵەبەند تەواو بووە".

لەساڵی ٢٠١٧ دا حکومەتی بەغدا ٤٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێم کرد، بڕیارە ئەمساڵ بڕی ٥٠ ملیۆن رەوانە بکات، بەڵام پرۆسەی ناردنە زۆر کەم کەمە. 



PM:08:54:08/02/2018