لەبارەی ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێزەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

دەنگۆیەك بەناوی دەزگای چاودێری بومەلەرزەی عیراقی و ئێرانی بڵاوكراوەتەوە گوایە ،لە ئەنجامی جوڵاندنەوە لە ناو چینەكانی خوارەوەی زەویدا بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوودەدات و لێپرسراوی بەشی بومەلەرزەش دڵنایی دەدات.

ئاراس مەحمود، لێپرسراوی بەشی بومەلەرزە لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە رادیۆ "نەوا"ی راگەیاندووە "لەگەڵ زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەمریكا ڕێككەوتنمان هەیەو خاوەنی چەندین پرۆفیسۆرو كەسانی بەتوانانەن بەڵام هیچ كاتێك نەتوانراوە پێشبینی روودانی بومەلەرزەو پلەكەی بكرێت".

راشیگەیاند: دوو مانگێك پێش ئێستا لە عیراق ئەودەنگۆیانە بڵاوكراوەتەوە گوایە بومەلەرزەیەكی زۆر بەهیز روودەدات بەڵام هیچ حەقیقەتێكی نەبووەو هیچ شتێكی لەوجۆرەش روینەدا.

دڵناییشدا لەوەی هیچ كەسێ ناتوانێت پێشبینی روودانی بومەلەرزە بكات و هاوڵاتیانیشی دڵنیاكردەوە، ئەوە تەنها دەنگۆیەك و لەڕووی زانستییەوە ناتوانرێت پێشبینی بومەلەرزە بكرێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد، بەپێی ئەوەی لەماوەی رابردوو ژمارەیەك بومەرزە روویانداوە ئێستا ئەو هێزە پەنگخواردووەی ناو زەوی كەمكردووەتەوەو پێشبینی روودانی بومەلەرزەی گەورە ناكرێت.

ماوەیەکە دەنگۆیەك بەناوی دەزگای چاودێری بوومەلەرزەی عیراقی و ئێرانی بڵاوكراوەتەوە گوایە، لە ئەنجامی جوڵاندنەوە لە ناو چینەكانی خوارەوەی زەویدا بومەلەرزە روودەدات و شارەكانی رۆژئاوای ئێران و خۆرهەڵاتی عێراق لە باشور و ناوەراستی دەگرێتەوە لەگەڵ چەند شارێكی هەرێمی كوردستانیش پێشبیش كراوە بوومەلەرزەی وا بەهێز پێشتر ڕووینەداوە لە پێش 73 ساڵەوە.



PM:09:21:10/02/2018