هەسەدە ١٧٠٠ شەڕڤانی لەبەرەکانی شەڕی داعش کشاندەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات، ١٧٠٠ شەڕڤانی لەبەرەکانی شەڕی داعش کشاندەوەو، رەوانەی شەڕی عفرینی کردن. 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەبو عومەر سەرکردە لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاندووە، "ناچاربووین بڕیارێکی قورس بدەین و هێزەکانمان لە بەرەی شەڕی داعش لە دێرەزوور بکشێنینەوە و بیاننێرین بۆ عەفرین".

ئەبو عومەر پێیوایە گەلەکەمان لە عەفرین لە پێشینەترن بۆئەوەی بەرگرییان لێ بکەین وەک لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لە ٢٠ی مانگی کانوونی دووەمەوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوکارەکانی، هێرشیان بۆسەر کانتۆنی عەفرین لەژێر ناوی چڵە زەیتون دەستپێکردووە و لەو هێرشانەیاندا، سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون


PM:06:55:06/03/2018