روانگەی سوری: سووپای تورکیا ٤ کم دوورە لە عفرینەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت کە سووپای تورکیاو هێزە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتەوە ٤ کم لە عفرینەوە دوورن، لە باکوریشەوە ٦ کم، لەو شەڕە قورسەداو لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو هێزانە مەترسی لەسەرسەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لەشاری عفرین دروستبووە.

روانگەی مافی مرۆڤی سوری کە سەرچاوەیەکی هەواڵی سەربەخۆیە لە رووداوەکانی سوریادا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە روانگەکەیان جوڵانی لەشکرکێشی سووپای تورکیاو هاوپەیمانەکانی دەستنیشان کردووەو لە باکوری رۆژهەڵاتەوە ٤ کم دوورن لە شاری عفرینەوە، هەروەها لە باکورەوە ٦ کم دوورە.

ئەو روانگەیە ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانیان توانیویانە سێ گوندی تر کۆنترۆڵ بکەن، بەمەش ٢٢١ شارۆچکەو گوندیان داگیرکردووە، کەدەکاتە لە ٣٥% ناوچەکانی عفرینی کۆنترۆڵکردووە کە لەنێویاندا جێندرس و راجۆ و بلبلەو شێخ حەدیدو شێرایە.

روانگەی سوری ئەوە دەخاتە روو کە ٤١٤ سەربازی و چەکداری هاوپەیمانی تورکیا لەو شەڕانەدا کوژراون، هاوکات ٣٧٦ شەڕڤان " شەهید بوون"، هەروەها ٨١ چەکداری میللی سەر بەسوریا کوژراون.

روانگەی سوری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ٢٠٤ کەسی مەدەنی " شەهید بوون"، لە نێویاندا ٣٢ مناڵ و ٢٦ ئافرەت هەیە، کوژراوەکان تەنها کورد نین، بەڵکو کوردو عەرەب و ئەرمنیشیان تێدایە، هەروەها ژمارەیەک هاوڵاتی دراونەتە بەردەسترێژی گوولە.
لە دوای داگریکردنی ناوچەکانی عفرین ١٢ هەزار مەدەنی تر ئاوارەی ناو عفرین بوون.



PM:04:26:10/03/2018