لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراق 340 بەرخ بۆ سەرکردەیەکی باڵا سەردەبڕدرێت

 ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر 340 بەرخ-ی بۆ سەربڕدرا، ئەوەش پاش گەیشتینی بە فرۆكەیەكی تایبەتی بە شاری بەسرە و بەکارهێنانیان لە ئێوارە خوانێکدا.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەە، تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە بەرخ دەبینرێت کە بە کۆمەڵ سەربڕدراون و وێنەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەکەی "هادی عامری" ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر بەسەر دیوارەکانەوە دەردەکەوێت.

بەپێی پەیجە عەرەبییەکان، ژمارەی ئەو مەڕانەی کە سەربڕدراون 340 مەڕن، کە پاش ئەوەی عامر  بەمەبەستی  بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستەكەی گەیشتۆتە بەسرە، لە ئێوارە خوانێكدا ئامادە دەکرێن.



PM:12:37:23/04/2018