مەترسی لافاو هەڵسان لە بارانەکەی سلێمانی دەکرێت

ماوەی نیو کاتژمێرە خولەکە سلێمانی بارانێکی بەخوڕ و لێزمەی بەباوە لیدەبارێت و مەترسی لافاو هەستانی لێدەکرێت.

پەیامنێری سپی لە سلێمانییەوە وتی " لە کاتی دەستپیکردنیەوە نیو کاتژمێرە تا ئێستا سلێمانی بەهێزترین باران بەخۆیەوە دەبینێت و بەلێزمەو خوڕەم بەباوە بەردەوامە".

پەیامنێری سپی مەترسی لەو شارەوە مەترستی خۆی نەشاردەوە لە روودانی باران بەتایبەتی لەناوچە نزم و چاڵ و گەڕەکە کۆنەکانی شار. ئەو مەترسیە لە کاتێکدایە کە سلێمانی خاوەنی ئاوەڕیکەی مەحکەمە.

ئەو بارانبارینە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سلێمانی لە کەشێکی ئاساییدا دەژیاو رێژەیەکی کەم تا ءیوارە باران باری و زۆربەی کاتەکان هەتاو و ساماڵ بوو. 

  بەهاری ئەمساڵ بەبەهارێکی تەڕ هەژمار دەکرێت و لەرووی گشتوگوزارەوە بۆ کوردستان بەسوودە، بەلآم جوتیاران مەترسی لەناوچوونی دەغڵ و دانیان هەیە. 



PM:08:26:03/05/2018