بەهرۆز گەلآڵی پێشبینی خۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرا کرد

بەهرۆز گەلآڵی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا پێشبینی خۆی لەسەر دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و، حیزبە
بەشداربووەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی تورکیا ئاشکرا دەکات.

بەهرۆز گەلآڵی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا کە ماوەی ١٧ ساڵ لەو ولآتەبووەو شارەزاییەکی باشی لەسەر هاوسەنگی هێز و قەوارەی حیزبە سیاسیەکانی ئەو ولآتە هەیە، لە لێدوانێکیدا بۆ سپی پێشبینی خۆی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان راگەیاند:

گەلآڵی پێشبینی دەکات ئۆردوغان لەم هەڵبژاردنەدا رێژەی ٤٣% بۆ ٤٤% دەنگەکان دەهێنێت.
هەرچی ئینجەیە بەربژێری جەهەپەیە رێژەی ٣٠% بۆ ٣١% دەنگەکان دەهێنێت.
ئەکشنەر خانم رێژەی ١١% دەنگەکان دەهێنێت.
گەلآڵی پێێوایە سەلاحەدین دەمیرتاش ٩% تا ١٠% دەنگەکان دەهێنێت.

نوێنەری یەکێتی لە تورکیا بەهرۆز گەلآڵی پێشبینی خۆی بەرامبەر حیزبە بەشداربووەکانی پەرلەمانی ئەو ولآتە بەم شێوەیە بۆ سپی دەخاتە روو:

- ئاک پارتی ، پارتەکەی ئۆردوغان رێژەی ٤٠% دەنگەکانی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت.
- جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن رێژەی ٢١% دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
- حزیبەکەی ئەکشنەر رێژەی ١٢% بۆ ١٣% دەهێنێت.
- هەدەپە پارتە کوردیەکە رێژەی ١٣% بۆ ١٤% دەنگەکان دەهێنێت.
- مەهەپەی نەتەوەپەرست رێژەی ٤% بۆ ٥% دەنگەکان دەهێنێت.
- سەعادەت پارتی رێژەی ٣% دەنگەکان دەهێنێت.

بەهرۆز گەلآڵی دوای نوێنەرایەتی کردنی ١٧ ساڵی یەکێتی لەو ولآتە، ساڵی پار پەیوندیەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی تێکچوو، لەپای ئەوەش نووسینگەی یەکێتی لەو ولآتە داخرا. 



PM:06:03:24/06/2018