وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەنادردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردوو ئاشراکرد

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی حوزەیراندا بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە بێ کەرکوک زیاتر لە ١٠٥ ملیۆن بەرمیل بووە.

لە بەیاننامەیەکدا عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق  رایگەیاند،  لە مانگی حوزەیراندا بڕی هەناردەی نەوت بریتی بووە لە ١٠٥ ملیۆن  و ٦٤٠ هەزار دیانر بووە بۆ ١٦٠بەرمیل نەوت .

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە بڕی داهات نەوتە هەناردەکراوەکە ی بریتیبووە لە ٧ ملیار و  ٣٢٣ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلار.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، ڕۆژانە بڕی ٣ ملیۆن و ٥٢١ هەزار بەرمیل نەوت لەم مانگەدا لە بەندەرەکانی عێراقەوە هەناردەکراوە و نرخی هەر بەرمیلێکیش بە ٦٩ دۆلار و ٣٢٢ سەنت فرۆشراوە.




PM:04:42:01/07/2018