وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی خولی دووەمی ئەزموونەكانی ھەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بڵاوكردەوە و  رۆژی دوو شەممە ٢٧- ٨- ٢٠١٨ دەست پێدەكات.

بە پێی خشتەكەش پۆلی 12ی ئامادەیی کە وەزارەتی پەروردە لە رێگای بەرێوەبەرایەتیەکانەوە بڵاویکردۆتەوە، بەشی زانستی بە تاقیكردنەوەی زیندەوەرزانی و لە بەشی وێژەیی-یش بە تاقیكردنەوەی مێژوو دەستپێدەكات.

خشەتەکە کە لەبەرواری 27- 8- ٢٠١٨ دەست پێدەكات، ڕۆژی 5-9-2018 كە دەكاتە كۆتا تاقیكردنەوەی بەشی ئیسلامی بنەڕەتی وانەی "حەدیسی شەریف” كۆتا بە تاقیكردنەوەكان دێت.



PM:09:10:09/07/2018