ژمارەیەک گوللـە هاوەن لە گهڕهكه كوردییهكانی خورماتوو کەوتنەخوارەوە و تا ئیستاش نازانرێت لەلایەن کێوە ئاڕاستە کراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئاب،چەند گوللـە هاوەنێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئیمام ئەحمەد و عەسکەری لە ناوەڕاستی خورماتوو کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئەو گوللـە هاوەنەنانەدا، چەند کەسێک برینداربووە و زیانی ماددیش بەر ناوچەکە کەوتووە.
لهدوای رووداوهكانی 16ـی ئۆكتۆبهری ساڵی رابردوو و کە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دروستبوو، شارۆچكهی خورماتوو کەوتە دەست حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان، بەوهۆیەوە ژمارەیەک لە خهڵكهكهی ئاواره بوون و ژمارهیهكی زۆری خانوو و ماڵی هاووڵاتیانی كوردی شارۆچكهكهش تاڵان كران و سووتێنران.