ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئەیلول شاندێکی هاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی ماڵی هادی عامری سەرۆکی لیستی فەتح-یان لەبەغدا کردو کۆبوونەوە.
میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە، کە لە کۆبونەوەکەی نێوان شاندەکەی یەکێتی و پارتی لەگەڵ عامری گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق دەکەن.
دوێنی شەممە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی و پارتی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە، دواتر
لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكە زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.