نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی تشرینی یەكەم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دراوە بیانییەكانی دیكەش لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانكارییان بەسەردا هات.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٢١ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٩ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزار دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢١ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٧٠٠ دینار.



AM:08:49:17/10/2018