ئاماری زەرەر و زیانی لافاوەکەی دوێنێ راگه‌یه‌ندرا

بەرگری شارستانی سۆران ئاماری زەرەر و زیانەكانی لافاوی لە هەریەك لە قەزاكانی سۆران و ڕواندز و مێرگەسۆر و چۆمانی راگەئاند.

بەیار باڵەكی ئەفسەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری زەرەر و زیانی لافاوی دوو رۆژی رابردووی راگه‌یاندو ئاماژەی بەوە کرد، لەسنووری حاجی ئۆمەران پردێك لەنێوان سۆرەپان و ناوگوند رووخاوە و هەروەها  دوو ئۆتۆمبیلیش لافاو بردوونی لەگەڵ داڕمانی حەوت خانوو و سێ باخ  . 

ئەوەشی خستەڕوو، لەسنووری بنكەی بەرگری شارستانی سیدەكانیش سێ پرد رووخاون و 10 باخ و رەزی هاوڵاتیانیش زییانیان پێگەیشتووە، لەگەڵ زیانگەیاندن بەئۆتۆمبیلی هاوڵاتیەك. 
 
بەیار باڵەكی جه‌ختیشكردەوە، لە سنووری ناحیەی سمیلان شەش  دوكان ژیر ئاو كەوتوون پردێكی ئاسن داڕماوە و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەكیش زیانی و چەندین باخ و رەزیش زەرەرمەندبوون.

ئەو ئەفسەرەی بەرگری شارستانی سۆران باسی لەوەشکرد،  لە دۆڵی باڵەیانی سەربە شارۆچكەی قەسرێش پردێك رووخاوە و 10 خانوی هاوڵاتیانش  بەشێكیان وێران بوون و زیانیان پێگەیشتوە هەروەها زیان لە بنكەی تەندروستی و مزگەوتێك گەیشتووە، لەشارۆچكەی وەرتیو دۆڵی خانەقاش زیان لەژمارەیەك لەخانوو بەرەو نێو ماڵی هاوڵاتیان گەیشتووە و سێ پردی ناوچەكە زیانیان بەركەوتووە.


PM:03:43:27/10/2018