تەقینەوەیەكی گەورە لە بارەگای حیزبوڵڵای عێراقی لە خورماتوو روویدا و قوربانیشی لێكەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە بارەگای چەك و تەقەمەنی حیزبوڵڵای عێراقی روویدا، کە لە نزیك بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتووە.
سەرچاوەیەک لە خورماتوووە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "بەهۆی تەقینەوەکەوە قوربانی هەبووە و ژمارەیەک بریندار بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە".
لە دوای ئەوەی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو نەما و لە ئێستاشدا جموجۆڵی داعش لەو سنورە زیادیکردووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە تەقینەوەکە پەیوەندی بە داعشەوە هەیە یان نا.