وەزیری پەروەردە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە ئاشکرادەکرێت

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە حکوومەت بە یەک مەرج دەتوانێ پاشەکەوتی مووچە لابدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 12/11/2018، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، بوونی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دارایی ئەو وڵاتە لە لێژنەی حکوومەتی عێراق بۆ پێداچوونەوەی بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانی گەلی کوردستان.

پشتیوان سادق هەروەها رایگەیاند، کە ئەگەر ئەو لێژنەیە بڕیاری زیادکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی لە %12ـەوە بۆ %17 گەڕاندەوە، ئەوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نەهێڵێت و مووچەی تەواویان پێ بدات.



PM:02:19:12/11/2018