ڤیدیۆ.. مەترسی لافاو هەڕەشە لەناوچەیەکی کوردستان دەکات

بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەوە کە دوو رۆژە روویکردۆتە ناوچەکە و باتیبەتی باشووری کوردستان و رۆژهەلآتی کوردستان، ئەمڕۆ لە ناوچەی بەدرە کە بەشێکە لە خاکی کوردستان و دەکەوێتە پارێزگای دیالەوە لافاو هەڵدەسێت و مەترسی لەسەر ناوچەکە دروستدەکات.

لەم ڤیدیۆیەدا لافاوێکی زۆر ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوەو هەر ئەمڕۆ ناوچەی مەندەلی کە ئەویش بەشێکە لە باشووری کوردستان دەزگا خزمەتگوزاریەکانی خستە ئامادەباشیەوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە رووبەرووی ئەو شارە بێتەوە.

 
  

PM:08:15:16/11/2018