نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەم نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ دابەزی و تمەنیش بەرزبووەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار دینار، بەیانی دوێنێ بە ١٢٠ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٤٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٢ هەزارو ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ بە بە ١٠ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.



AM:11:46:27/11/2018