"کەس لەسەر تەقەکردن لە بەڕێەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستگیرنەکراوە"

شەوی ٢٨ی ئەم مانگە دەستڕێژی گوللـە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کرا لە سلێمانی، " تا ئێستا کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە".

هیوا کەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی خەندانی وتووە، دوێنێ لە بنکەی پۆلیسی ئازادی سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر رووداوەکە، بەڵام تا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە و گومانیشیان لەکەس نییە.

دەشڵیت "رەنگە ئەو کەسانە ئەوانە بن کە کەسوکاریان لە ئێستادا یان پێشتر کێشەیان هەبووە لەو نوویسنگەیە و بۆیە رقێکیان لەدڵدایە و بەو کارە هەستاون و ئەوان تەنها بەکاری یاسایی خۆیان هەستاون هیج کارێکی نایاساییان ئەنجامنەداوە".



PM:06:39:30/11/2018