نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمرۆ ١١ ی كانوونی یەكەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی .

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٢٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزار دینارە.

- نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١١ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ  ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١١ هەزار دینار بوو.



PM:12:55:11/12/2018