بەهۆی ئەگەری دروست بوونی لافاو و پێشبینی کردن بۆ بارانی بەهێز ، تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
حوسێن عەبدوڵا وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە وشەی ڕاگەیاندوە تیمەکانمان ئێسته ئامادەباشی تەواو دهكهن بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەکاتی پێویستدا و 24 سهعات تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی دان، بەتایبەتی لەو شوێنانەی مەترسی دروست بوونی لافاوی لەسەرە.
دەشڵێت، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە تەواوی ڕووداوەکان لەسەرجەم ناوچەکانی سنووری ڕاپەڕین، لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە لیژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ بەهاناوە چوونیان.
وتیشی، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە کاتی پێشبینی هەر رووداوێکی نەخوازراو پێوەندی بە تیمەکانمانەوە بکەن بۆ بەهاناوەچوون و کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکان.