ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بودجە کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ دووشەممە 13ی کانونی دووەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" لە کۆبونەوەکەی  سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا پشکی هەرێم لە بودجەی 2019ی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
 
دوای ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق دیاریکرا، تا ئێستا حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕیوە.

لە ئێستاشدا لایەنە کوردییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی پشکی هەرێم بکرێتەوە بە 
رێژەی 17%ـلە بودجەی عێراق لەگەڵ دیاریکردنی بودجە بۆ پێشمەرگەو، کەمکردنەوەی بودجەی سیادی، جگەلەوەش دیاریکردنی پشکی هەڵەبجە وەک پارێزگا.

هەروەها یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی کورد دابینکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمە لەگەڵ دیاریکردنی بودجە بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی. 




PM:08:21:13/01/2019