وەزارەتی بەرگری تورکیا دان بە رووداوەکەی شیلادزێ دژەی هێزەکانیان دەنێت

وەزارەتی بەرگری تورکیا دان بەرووداوەکەی شیلادزێدا دەنێت و دەڵێت بەهۆی هاندانی پەکەکەوە بووەو ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی دووچاری زەرەربوون.

ئاژانسی ئاندۆڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو پشێویەی لەناوچەی باکوری عێراق بەرامبەر سەربازگەیەکی ئەوان دروستبووە، هۆکەی هاندانی پەکەکە بووەو هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیان و زیان بەهەندێک کەلوپەلی سەربازیان کەوتووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات رێوشوێنی پێویستی سەربازی گیراوەتە بەر.

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٦ ی کانوونی دووەم، خەڵکی ناحیەی دێرەلوک و شێلادزێ وبەخۆپیشاندان چوونە سەر بارەگەیەکی سووپای تورکیا لە سیریێ و ئەو سەربازگەیەیان کۆنترۆڵکرد. لەو رووداوەدا هاولآتیەک شەهیدبوو، لەگەڵ برینداربوونی چەندان هاولآتی تر خۆپیشاندەرانیش جگە لە کۆنترۆڵکردنی سەربازگەکە چەند سەرباز و پکەداریش کەوتنە دەست خەڵک و دواتر رادەستی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم کرانەوە.


 





PM:06:01:26/01/2019