هەڵوێستی یەکگرتوو لە بارەی ڕووداوەکەی شیلادزێوە

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند ڕووداوەکانی دوێنێی شیلادزێ ئیدانە دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت  بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوانە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە.

مەڵبه‌ندى سێى یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند  "له‌كاتێكدا خه‌ڵكى كوردستان چاوه‌رێى ژیانێكى ئارام وبه‌خته‌وه‌ردان، دواى قه‌یرانێكى تۆند، دیسان ده‌ستوه‌ردان و زیاده‌روویى له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق وهه‌رێمى كوردستان فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى سوپاى توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌پارێزگاى دهۆك ده‌كاته‌ ئامانج و هاوڵاتیانى سڤیل ده‌كاته‌ قوربانى".

ئاماژە بەوەشکراوە "به‌رپرسیارى ئه‌م دۆخه‌ و ئه‌ركى به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ریه‌كه‌شى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى ئیتیحادى وده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان".



PM:05:21:27/01/2019