ئەمینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گەڕةەوەی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکات.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە"هیچ جۆره رێکكه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه لەبارەی گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، له‌وباره‌یه‌وه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هه‌یه له‌ایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق".
ده‌قی راگه‌یەندراوه‌كه:
روونكرده‌وه‌یه‌كی پێویست له‌باره‌ی چه‌ند هه‌واڵێكی بێ بنه‌ماو ناڕاست.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا له‌باره‌ی رێكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوێبیستی هه‌ندێ لێدوان وهه‌واڵ بووین له‌چه‌ند كه‌ناڵ و هۆكارێكی راگه‌یاندنی جیاجیادا، یاخود پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك، لێره‌دا جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه هیچ بنه‌ماییه‌كی راستی نییه و، هیچ جۆره رێكه‌وتنێك له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه، له‌وباره‌یه‌وه لێك تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه بۆ رێگه‌گرتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجۆڵ و كاری تیرۆریستانی داعش، كه هێڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ناوچه‌كانی دیاله و سه‌لاحه‌ددین و كه‌ركوك و مه‌خمور و موسڵ دان.
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ بنبڕكردنی ئه‌و جموجۆڵ و كاره تیرۆریستییانه و كۆتایی هێنان به‌داعش له‌وناوچانه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش هه‌بێت له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق، ئێمه چاوه‌ڕێی دانیشتنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین بۆ داڕشتنی ئالییه‌تی پێویست بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ دانیشتنێكی فه‌رمی ئه‌نجامنه‌دراوه و هیچ رێكه‌وتنێكیش نه‌كراوه، داواكاریین له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته هیچ كه‌س و لایه‌نێكی رێگه‌پێنه‌دراو، هیچ جۆره لێدوان و قسه‌یه‌ك نه‌كات.
فه‌ریق
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه