پارتی: ناکرێت لەسەر پۆستێک لە بەغدا هاوڵاتیانی هەرێم سزا بدەین

ئەندامێکئ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" ناکرێت لەپێناو وەرگرتنی پۆستێک لە بەغدا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە دواخستنی پێکهێنانی حکوومەت سزابدەین".

دڵشاد شەهاب لە پانێڵێکدا لە شاری دهۆک وتی" ئەو لایەنانەی پێداگیری لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک لە کات و ساتی ئێستا دەکەن، خۆیان ناتوانن بە ئازادی بچنە کەرکووک".

ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت پرسی کەرکووک وەکو پرسێکی کوردستانی لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بکرێت، نەوەک لەسەر بنەمای حزبی.

رۆژی ١٨ ی شوبات پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداری یەکێتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵبژارد، هەروەها بڕیارە سبەی سێ شەممە پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نایاسایی بکات بۆ دەستنیشانکردنی لیژنەی یاسایی.



PM:01:14:25/02/2019