بزووتنەوەی ئیسلامی میدیاو نووسینگەکانی دادەخات


رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند " بەهۆی نەبوونی پارەوە بڕیاراندا میدیا و سەرجەم نووسینگەكانی راگەیاند".

ئەمڕۆ ١١ی ئازار لەهەولێر بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە بەشداری 380 ئەندام، حەوتەمین كۆنفڕانسی خۆی دەستپێكرد.

لە كۆنفڕانسەكەدا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوەوە كە حزبەكەیان بەخۆداچوونەوە بكات و چوارچێوەی كاركردنی حزبایەتی بگۆڕێت. 

ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانجی كۆنفڕانسەكەیان ئەوەیە كە چۆن بتوانن گۆڕانكاری لە دۆخی حزبەكەیاندا بكەن.

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی راشیگەیاند كە بزووتنەوە لە قەیرانێکی دارایی خراپدایە و بەو هۆیەوە سەرجەم کەناڵ و مەکتەبەکانی داخست.
لە هەڵبژاردنی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی کوردستاندا بزووتنەوەی ئیسلامی هاوپەیمانی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی پێکهێناو بەهەردوو لایەن پێنج کورسیان بەدەستهێناو کەکاندیدە دەرچووەکانیش سەر بە یەکگرتووی ئیسلامی بوون.



PM:02:40:11/03/2019