بە نووسراوێکی فەرمی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ئاگاداردەکرێتەوە لە درووستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکە.
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکووک دوێنێ ٢٨-٣-٢٠١٩ نووسراوێکی ئاراستەی پارێزگای کەرکووک کردووە تیایدا ئاماژە بە ئەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو و بەتایبەتی ٣٠ و ٣١ ی ئەم مانگە باران و لافاوێکی بەهێز پارێزگاکە بگرێتەوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە ئەو دراوە پێشبینی دەکرێت سبەی و دووسبەی ئاستی ئاوی زێی بچووک زیاتر لە ئێستا بەرزبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی لافاو کە زۆرترین كاریگهری ئهو لافاوه له سهر پردێ و دوبز و چەند ناوچەیەکی دیکەی نزیک لە زێی بچووک دەبێت.
هەروەه ئاماژە بە پڕبوونی بەنداوی دووکان کراوە و داوا کراوە کە بەزووترین کات هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی پڕبوونی بەنداوەکە ئاگاداربکرێنەوە و بە درێژایی زێی بچووک کەنارەکە چۆڵ بکرێت.