بەهۆی مەترسی لافاوەوە بەشێكی ناحیەی قادركەرەم چۆڵكرا

بەھۆی شەپۆلی بەھێزی بارانبارین و مەترسی لافاو شەوی رابردوو زۆربەی دانیشتووانی ناحیەی قادركەرەم لە دەڤەری گەرمیان ماڵەكانیان جێھێشت و چونەتە مەرقەدێك.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە بەھۆی ئەو شەپۆلە بەھێزەی بارانبارین كە شەوی رابردوو دەڤەری گەرمیانی گرتەوە، زۆربەی دانیشتووانی ناحیەی قادركەرەم لەترسی لافاو ماڵەكانیان جێھێشتووە و چوونەتە ناو مەرقەدەكەوە، چونكە ئاوی چەمی رۆخانە بەشێوەی مەترسیدار هاتووەو نزیك بووەتەوە لەپاركی قادركەرەم، ئاوەكەش بەردەوام زیاد دەكات.

شەوی رابردوو شەپۆلی بارانبارین لە دەڤەری گەرمیان و چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهێزبووە و بەو ھۆیەشەوە لە چەند شوێنێك ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و مەترسی دروستكردووە.



PM:12:39:01/04/2019