لەپرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەدا هێشتا شێرکۆ بێکەس زیندووە

لەپرۆگرامی خوێندنی پۆلی یانزەی ئامادەیی هێشتا شێرکۆ بێکەس زیندووە و بەرواری کۆچکردنی نەنوسراوە.

شێرکۆ بێکەس کە یەکێکە لە شاعیرە هەرە دیارەکانی کورد و زیاتر لە پێنج ساڵە کۆچی کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پرۆگرامی خوێندن چاپی نوێی دەرنەچووە هێشتا وەک زیندویەک هەژمار دەکرێت و بەرواری مردنی لە ژیاننامەکەیدا لە زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی یانزەدا نەنوسراوە.

لە وانەی زمان و ئەدەبی کوردی قۆناغەکانی خوێندن بەشی ئەدەب بەشێکی سەرەکیە و ژیاننامە و ساڵی لەدایکبوون و مردنی شاعیرە دیارەکانی کورد و نمونەیەک لە بەرهەمەکانیان هەیە.

شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

لە ساڵی ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت لە ساڵەکانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەرگرت. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش کرس وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

کلیک بکە بۆ بینینی ژیاننامەکە لە وانەی کوردی پۆلی یانزە



PM:05:41:28/04/2019