دیاریەکی عێراق بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمدا دابەشدەکرێت

بڕی پێنج کیلۆ ئاردی سفر بەسەر ھاووڵاتیانی سلێمانی دابەشدەکرێت کە وەک دیارییەک لەلایەن عیراقەوە نێردراوە.

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەکانی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەری لە لێدوانێکدا راگەیاند " لەقەزاو ناحییەکان دەستبەدابەشکردنی بڕی پێنج کلیۆن ئاردی سفر بۆ ھەر خێزانێک کراوەو لەکۆتاییدایە".

ئەو دەشڵیت "لەسبەینێوە لەناو شاری سلێمانی دەستبەدابەشکردنی ئەو پێنج کلیۆ ئاردە دەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەکانی ھەرێم بۆ کاروباری ھونەری کە بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە باسی لەوە کرد بەبڕیاری حکومەتی عیراق ئەمساڵ ئەو پێنج کیلۆ ئاردە سفرە، وەک دیارییەک بەسەر ھەر خێزانێک دابەشدەکرێت و وەک ساڵی رابردوو لەبەشە ئاردی مانگانە نابڕدرێت.



PM:10:46:08/05/2019