لە سەرتاسەری هەرێم خوێندکارانی پۆلی ١٢ بەردەوامن لە خۆپیشاندان

لە هەولێر و سلیمانی و دهۆک و رانییەو هەڵەبجە ئەمڕۆش ٢٣ ی حوزەیران خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەسەر رەوشی تاقیکردنەوە گشتییەکان بەردەوامە.

ئەمڕۆش جارێکی تر خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە زرۆبەی شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بەخۆپیشاندان کرد، لە هەولێر لەبەردەم بینایەی پەرلەمان، لە سلێمانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی رۆژئاوا و لە شارەکانی هەڵەبجەو رانیەو دهۆکیش لەبەردەم پەروەردەی شارەکانیان خۆپیشاندان رێکخرا.

خوێندکاران لە خۆپیشاندانەکانیاندا ئاماژە بۆ ئەو هەلآنە دەکەن کە لە تاقیکردنەوەکانیاندا هەبووە، هەروەها دروشمی توند لەسەر وەزارەتی پەروەردەو حکومەت دەڵینەوەو، هەندێک لە خوێندکاران کتێبەکانی خوێندنیان لەبەرچاوی کامێرای رۆژنامەنووسان سووتان.

خوێندکاران رەخنەی توند لە وەزارەتی پەروەردە دەگرن کە بەدەم داواکاریەکانەوە ناچن و وەلآمیان نادەنەوە.



PM:12:48:23/06/2019