خشتەی خولی دووەمی پۆلی 12 ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ئەزموونە گشتیەكانی بۆ پۆلی 12 ئاشکراکرد.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم خشتەی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی ئەزموونە گشتیەكانی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، كە لە ڕۆژی 20-8-2019 دەستپێدەكات و تا 28-8-2019 بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەكەم تاقیكردنەوە بۆ بەشی زانستی (زیندەوەرزانی) و بۆ بەشی وێژەیی (مێژوو) دەبێت، هەروەها هەوو ڕۆژێك تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت لە 8:30 بەیانیەوە دەستپێدەكات.


PM:01:18:28/06/2019