بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەر لادانی لە پۆستەکەی هاتە دەنگ

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، بە بێ بوونی فەرمانی كارگێڕی، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی داوا لە كۆمیتەی ڕێكخستنی دەربەندیخان كراوە هەستن بە پەیوەندی نووسین بۆ كەسێك وەك بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە و ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی كردووە، تیایدا هاتووە، ڕۆژی 13ی نیسانی 2019 لەلایەن لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی داوا لە كۆمیتەی ڕێكخستنی دەربەندیخان كراوە، كە ڕۆژی 14ی نیسان هەستن بە پەیوەندی نوسینی هاوار حەمید مەجید وەك بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بە بێ بوونی فەرمانی كارگێڕی ئێمە لەسەری.

ئەمە كارێكنوسیویشیەتی" ی نایاسایی و نابەرپرسانەیە و بەزاندنی هەموو پیرۆزیەكانی یاسا و ڕێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، دەستوەردانێكی ڕاستەوخۆیە لە كاروبارەكانی حكومەت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم حاڵەتە نایاساییانە ئەمە چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە وەك لادانی بەڕێوەبەری سابیس و دانانی یاریدەدەری زیادە.

هاوکات،  وتەبێژی قوباد تاڵەبانی (سەمیر هەورامی) ئەم بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکارێکی ئیدارییە تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژە، و بە ھیچ شێوەیەک گواستنەوەی فەرمانبەر ناچێتە خانەی سزادانی ئیداریەوە.

فراکسیۆنی گۆڕانیش پێی وایە، بڕیاری دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی نایاساییە، بەوپێیەی هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نیە بۆیە داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات و دەشڵێت" ئەم بڕیارە تێپەڕێت پێویستە ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبوەشێنرێتەوە". 



PM:07:49:13/07/2019