شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هەموو هاوڵاتیان دەكات ئەو كەسانەی بە ناوی ژینگەپارێز و كرێكاری شارەوانییەوە داوای جەژنانە لەماڵان دەكەن هیچ پەیوەندییەكیان بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەشی خزمەتگوزارییەوە نییە.


دەقی ئاگادارییەكە:

ئاگادارییەك لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە تایبەت بە وەرگرتنی پارەی جەژنانە

لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز كەسانێك بە ناوی كارمەندی ژینگەپارێز یان كرێكاری كۆمپانیاكانی پاكەرەوە دەگەڕێن و داوای جەژنانە لە ماڵان دەكەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هەموو هاوڵاتیان دەكات ئەو كەسانەی بە ناوی ژینگەپارێز و كرێكاری شارەوانییەوە داوای جەژنانە لەماڵان دەكەن هیچ پەیوەندییەكیان بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەشی خزمەتگوزارییەوە نییە.

لێرەشەوە رایدەگەیەنێت، داواكردنی جەژنانە لە ماڵان قەدەغەیە، بۆیە داواكارین لە‌ ھاوڵاتیان بە‌ھیچ شێوە‌یەك بە‌ ناوی جە‌ژنانە‌وە‌ پارە‌ نە‌دە‌ن بە‌ھیچ كە‌سێك.


AM:11:30:06/08/2019