سەرۆک کۆماری عێراق و شاندی هەدەپە لەکۆبوونەوەدان

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە شاری سلێمانی پێشوازی لە شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە کرد و لە ئێستادا لە کۆبونەوەدان.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای ھەدەپە و کەجەدە گەیشتنە ماڵی د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە سلێمانی و لە ئێستا لە کۆبونەوەدان.

حەوتی ئەم مانگە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەللی گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەماوەی دو رۆژی رابردودا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی دیکە لە هەولێر کۆبوەوە، ئەمڕۆش گەیشتنە شاری سلێمانی.

شاندەکەی باکوری کوردستان کە پێکدێت لە هەریەکە لە سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی گشتی کەجەدە، فاتما کورتولان جێگری گروپی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و نەزمی گور، جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە.

شاندی هەدەپە لەمیانی کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان باسیان لە پەیوەندیەکانی باشوری کوردستان و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان کرد لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە کرد.


PM:01:56:09/09/2019